بیرمه‌ندێ كی سه‌ربه دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مریكا به‌توندی دژایه‌تیی ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌رگری له وڵاتێك ناكه‌ین كه خۆی ئاماده نه‌بێت به‌رگری له‌خۆی بكات.
كریس كۆفنز، كه یه‌كێكه له داڕێژه‌رانی ستراتیژییه‌تی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌بێت عیراقییه‌كان خۆیان چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن، چونكه زۆر قورسه جارێكی دیكه داوا له ئه‌مریكاییه‌كان بكرێت منداڵه‌كانیان بۆ قوربانیدان ره‌وانه‌ی عیراق بكه‌ن و به‌رگری له خه‌ڵكێك بكه‌ن كه خۆیان ئاماده‌نین به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.
لێدوانه‌كه‌ی كۆفنز له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك هات كه له‌گه‌ڵ تۆڕی سی ئێن ئێن سازیكردبوو، زۆربه‌شی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنه و هێرشانه بوو كه كۆماریخوازه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی ئیداره‌ی باراك ئۆباما به‌رانبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌یڕه‌وی ده‌كات.
كریس كۆفنز ئه‌وه‌شی به‌بیر كۆماریخوازه‌كان هێنایه‌وه كه ره‌خنه‌گرتن له ئۆباما زۆر ئاسانه، به‌ڵام با بیریشیان نه‌چێت كێ ئه‌مریكای خسته ئه‌و گێژاوه‌وه؟ وتیشی: "دیاره هه‌مووان بیریان چووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستم ئیداره‌ی سه‌رۆك جۆرج بوشه."