زەیتی زەیتوون یەكێكە لە زەیتە ڕوەكیەكان كە سوودی بۆ تەندروستی زۆرە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەكان وەك (ترشی ئۆلیك و لینۆلیك ) گەرمكردنی ئەم زەیتە لە پلەی گەرمی 120 پلەدا هۆكار دەبێت بۆ تێكچونی پێكهاتەی ئەم زەیتەو زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت .
كاتێك ئەم زەیتە گەرمدەكرێت ئەوە پلەی ترشێتیەكەی تێكدەچێت و كاتێك مرۆڤ ئەم زەیتە گەرمكراوە بخوات ئەوە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت و ڕێژەی پێكهاتەی ماددە دژە ئۆكسێنەرەكان تێیدا دەگاتە كەمترین ئاست و پێكهاتە كیمیاویەكانی وەك (هایدرۆپیرۆكسید و كیتۆنەكان و كحول دروست دەبێت لە ئەنجامی گەرمكردنی).
بۆ ئەوەش باشتر وایە دووربكەونەوە لەگەرمكردنی ئەم زەیتە لەكاتی بەكارهێنانیداو وا باشترە تەنها تێكەڵاوی زەڵاتەی بكەن بۆ ئەوەی سوود لەپێكهاتەكانى وەربگرن.
سەرچاوە: حقائق.
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ
