آخر الأخبار

جاري التحميل ...

یاریزانێکی دیپۆرتیڤۆ داوا لە مێسی و نێیمار دەکات گۆڵی زیاتر نەکەن

لەدوا یاریی خولی پلە یەکی ئیسپانیادا لۆکاس پێرێز مارتینێزی یاریزانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا لە یاریزانانی بەرشلۆنە و بەتایبەت مێسی و نێیمار دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر تۆمارنەکەن.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە یاریزانەکەی دیپۆرتیڤۆ هەرچی لە توانیدایە دەیکات بۆ هێشتنەوەی یانەکەی لە لا لیگا و لە کۆتاییدا لە مێسی دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر نەکات.

جێی ئاماژەیە لەو یارییەدا لۆکاس گۆڵی یەکەمی دیپۆرتیڤۆی تۆمارکرد و دواتر توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوەو بەهۆیەوە بۆ وەرزێکی تر لە لا لیگا مانەوە.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

بلۆگه ر بۆكورد

2016