آخر الأخبار

جاري التحميل ...

ناوی راهێنەری داهاتووی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەبێت

ئارنیستۆ برۆنزێتی بریکاری کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید دوای چەند کاتژمێرێک لە دورخستنەوەی کارلۆ ناوی ڕاهێنەری داهاتووی شاهانەکانی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.

لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی 'ڕای سپۆرت'ی ئیتاڵی، ئارنیستۆ وتی :"بەڕێژەی 99.9% ڕافائێل بینیتێز دەبێتە ڕاهێنەری ڕیال مەدرید".

لەسەر داهاتووی ئەنچیلۆتیش وتی :"تا ئەم ساتە کارلۆ ئەنچیلۆتی بەنیازە بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریگاکان دورکەوێتەوە".

لەوەڵامی پرسیارێکدا لەسەر هۆکاری دورخستنەوەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە ڕیال مەدرید، بریکارەکەی وتی :"لە ڕیال مەدرید شتێکی ئاساییە ئەگەر لەوەرزێکدا هیچ شتێک بەدەست نەهێنیت".

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا ئارنیستۆ لەگەڵ ئەدریان گالیانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیسی میلان کۆبووەتەوە و ئیدارەی ڕۆسێنێری بێ هیوا نەبووە لە ڕازی کردنی کارلۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکە بۆ جاری دووەم.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

بلۆگه ر بۆكورد

2016