هه‌ندێك له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ و ڕوونتریش مۆبایله هۆشمه‌نده نوێیه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه چه‌ندین هه‌سته‌وه‌ری به‌سودیان تێدایه كه به‌كارهێنه‌رانیان ده‌توانن بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست به‌كاریان بهێنن.
له هه‌ندێك له‌و هه‌سته‌وه‌رانه‌ی كه له‌ناو مۆبایله‌كانی سامسۆنگدا هه‌ن بریتین له په‌ستانپێو و گه‌رمیپێو و هه‌نگاو پێ‌و و پێوه‌ری به‌رزی له ئاستی ڕووی ده‌ریاو چه‌ندینی دیكه، به‌ڵام وه‌ك به‌كارهێنه‌ر ناتوانرێت سودیان لێوه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر ئه‌پڵیكه‌شنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بێت.
به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنی Galaxy Sensorsه‌ره‌وه كه له پله‌ی ستۆری گوگڵ ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت سود له هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ی وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تیش مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی وه‌ك سامسۆنگ گالاكسی ئێس 4 و ئێس 5 و نۆت 3 ۆ نۆت 4.
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به پیشاندانی زانیاری هه‌موو ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه‌ی كه له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه‌دا بونیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر زانیاری بۆ هه‌سته‌وه‌رێكی تایبه‌ت نیشان نه‌دا، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مۆبایله ئه‌و هه‌سته‌وه‌ره‌ی تێدانیه، بۆ نمونه ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه زانیاری گه‌رمیپێو بۆ سامسۆنگ گالاكسی ئێس 5 نیشان نادات چونكه ئه‌و مۆبایله ئه‌و هه‌سته‌وه‌ره‌ی تێدا نیه ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه تایبه‌تمه‌ندی دژه ئاوی هه‌یه‌و بوونی هه‌سته‌وه‌ری گه‌رمیپێو بێ سوده.
به‌سته‌ری ئه‌پڵیكه‌شنی Galaxy Sensors له پله‌ی ستۆر:
https://play.google.com/store/apps/details?id=it.ale32thebest.galaxysensors