زانایان له ئاژانسی فڕین ناسی نیشتمانی و بۆشایگه‌ری ئاسمانی (ناسا) رووناكترین گه‌له ئه‌ستێره‌یان دۆزیه‌وه كه 12 ملیار و 500 ملیۆن ساڵی رووناكی له زه‌ویه‌وه دووره.
گه‌له ئه‌ستێره نوێیه‌كه كه ناوی (WISE J224607.57-052635.0) لێنراوه، له رێگه‌ی ته‌له‌سكۆبی ئاسمانی وایز (WISE) ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه‌و رووناكیه‌كه‌ی زیاتره له رووناكی 300 ترلیۆن خۆر.
زانایان پێیان وایه كه هۆكاری ئه‌و رووناكیه زۆره‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌وره‌یی ئه‌و كونه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه كه‌وتوه‌ته ناوه‌ڕاستی گه‌له ئه‌ستێره‌كه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر مادده له ئه‌ستێره‌و ته‌نی گه‌ردوونی له نزیكه‌وه به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه له ئه‌نجامدا بڕێكی زۆر له رووناكی له شێوه‌ی تیشكی بینراوه‌و سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و X-Ray ده‌داته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌رنجڕاكێشه ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه ته‌نها رووناكییه زۆره‌كه‌ی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش كه ئێستا ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه له ئێستادا نابینین به‌ڵكو به‌هۆی دووریه ئێجگار زۆره‌كه‌یه‌وه پێش 12 ملیار‌و 500 ملیۆن ساڵ ده‌بینین واته ئێمه ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه ده‌بینین كاتێك كه گه‌ردوون ته‌نها یه‌ك ملیار‌و 300 ملیۆن ساڵ ته‌مه‌نی بووه له‌كاتێدا ئێستا گه‌ردوون 13 ملیار‌و 800 ملیۆن ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی.
سه‌رچاوه: Space