زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی گۆڕدراوه له‌نێوان به‌رزیی باڵای مرۆڤ و داهاتی ماددی ئه‌و كه‌سه هه‌یه، به‌جۆرێك كه ئه‌وانه‌ی باڵا به‌رزن، داهاتیان له‌وانه‌ی خوار خۆیان زیاتره.
به‌هاوكاریی زانایانی زانكۆی ئۆهایۆ، پسپۆڕانی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌كیان بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان باڵا و داهاتی ماددی مرۆڤ ئه‌نجامدا و ئاستی زیره‌كی و جه‌سته‌یی كه‌سه‌كانیان به‌پێوه‌ر وه‌رگرت.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌موو زیاده‌یه‌ك له به‌رزیی باڵا به‌ڕێژه‌ی 2.5سم، ده‌كاته 800 دۆلار، واته هه‌تا ئه‌و كه‌سه 2.5سم باڵای به‌رزتر بێت، 800 دۆلار زیاتر له داهاتی ئاسایی خۆی ده‌ستده‌كه‌وێت.
توێژینه‌وه‌كه به‌گشتی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه جیاوازیی باڵا به 10 – 12سم، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی خۆرئاوا، ئه‌وا رێژه‌ی ده‌ستكه‌وت و داهاتی ئه‌و كه‌سانه له‌نێوان 9-15% ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتری كه تایبه‌ت بووه به خانمان، ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه داهاتی ژنانی باڵا به‌رز له‌وانه زیاتره كه باڵایان ئه‌وه‌نده به‌رز نییه.
هه‌ندێك له زانایان پێیانوایه كه هۆكاری زیادبوونی داهاتی كه‌سانی باڵابه‌رز، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه توانای زهنی و عه‌قڵییان باشتره و ده‌شڵێن كه‌سانی باڵابه‌رز زیاتر متمانه‌یان به‌خۆیانه.