رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران، ئیدانه‌ی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كوشتنی كورد به ده‌ستی كورد ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌و رێگا و هه‌نگاوانه‌ش باسده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی رێگریكردن له هه‌ر رووداوێكی دیكه‌ی له‌و جۆره.
چی بكرێت؟
ئه‌بو به‌كر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "پێش هه‌موو شتێك پێویستمان به پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كه خۆی له چه‌ند خاڵێكدا به‌رجه‌سته ده‌كات".
له‌باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه وتی: "یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و راگه‌یاندن میدیا و كولتوور، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و فه‌رهه‌نگی شه‌ڕ و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه له نه‌ستی مرۆڤی كورد بێنینه ده‌ره‌وه، دووه‌میان به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌حریمكردنی هه‌موو جۆره به‌كارهێنانی چه‌كێكی كورد به‌رانبه‌ر به كورد له هه‌ر به‌رگێكدا بێت، له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌و شته، سێیه‌میان به‌كارهێنانی مینبه‌ری مزگه‌وت و ناوه‌نده ئایینییه‌كان بۆ حه‌رامكردنی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه، چواره‌میان په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌وه رۆڵی زیاتری هه‌بێت، به ده‌ركردنی یاسابێت یان بڕیار، پێنجه‌م په‌یماننامه‌یه‌ك مۆر بكرێت له‌نێوان هه‌موو هێزه‌كان به‌وه‌ی كه هه‌ر هێزێك چه‌ك به‌رانبه‌ر به هێزه‌كه‌ی دیكه به‌كار بهێنێت به جۆرێك له خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لێكبدرێته‌وه".
راشیگه‌یاند: "له هه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چه‌كه تا ده‌كرێت نه‌مێنێت به‌ده‌ست هێزه‌كانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌زگای یاساییمان هه‌یه، پێویسته هیچ هێزێك چه‌كی پێ نه‌مێنێت، پێویسته هێزه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی دروست ببنه‌وه، له هه‌ر پارچه‌كی كوردستان زه‌مینه بۆ خه‌باتی دیموكراسی و مه‌ده‌نی ره‌خسا پێویسته كۆتایی به خه‌باتی چه‌كداری بهێنرێت، به‌بڕوای من توركیا ئێستا یه‌كێكه له‌و شوێنانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین به‌و رێكارانه رێگه له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی ناوخۆ بگرین، ئه‌مه‌ش ببێت به به‌شێك له په‌روه‌رده‌ی سیاسی هێزه كوردییه‌كان كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستیان نه‌چێته خوێنی یه‌كتری".
ته‌حریمكردن
سۆزان خاڵه شیهاب، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌و كێشه‌یه‌ی چه‌ند رۆژی پێشوو له نێوان په‌كه‌كه و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران روویدا، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، چونكه ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی كه هه‌ر له كاتی روودانی كێشه‌یه‌كدا په‌نابه‌رینه به‌ر چه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ته‌حریم كراوه، بۆیه ته‌حریم كردنی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ك ته‌نیا بۆ باشووری كوردستانه، به‌ڵكو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانه".
روونیشیكرده‌وه: "ئێمه له وه‌ستانه‌وه‌مان به‌رانبه‌ر به یه‌كتری، لاواز ده‌بین له وه‌ستانه‌وه‌مان به‌رانبه‌ر به دووژمنه‌كانمان كه خاكیان داگیركردووین و ناتوانین به‌رانبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه، ئه‌م خاڵه لاوازه‌ی كه ده‌یده‌ین به ده‌ستیانه‌وه وایان لێده‌كات ئه‌وه‌مان پێ بڵێن كه ئێمه له‌ناوخۆماندا رێكنه‌بین چۆن ده‌توانین به‌رانبه‌ر به‌وان رێكبین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "بۆ چاككردنی ئه‌م باته ئێمه ده‌بێت هه‌رده‌م له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا، ده‌ست بۆ چه‌ك نه‌برێت، كارێكی زۆر گرنگه ئێمه بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كاتێك به‌ره‌وڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ست بۆ چه‌ك نه‌به‌ین، بتوانین خۆمان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و په‌نابه‌رینه به‌ر گفتوگۆ، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان توندیش بن و به‌رانبه‌ر به یه‌كتری هاواربكه‌ین، ناگاته ئه‌وه‌ی كه برایه‌ك به ده‌ستی برایه‌ك بكوژرێت".
سۆزان خاڵه شیهاب وتی: "ده‌ستخۆشی له یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كه‌م كه بڕیاریانداوه وه‌فدێك بنێرنه قه‌ندیل، ده‌ستخۆشی له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌كه‌م له باشوور، كه ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكردووه‌ته‌وه، داوایان كردووه كه ئه‌م كێشانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و سه‌رده‌میانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌م هه‌نگاوانه نابێت ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی بێت، به‌ڵكو ده‌بێت جه‌ماوه‌ریش له‌مه‌دا بێبه‌ش نه‌بێت".
داواشی له راگه‌یه‌ندنه‌كان كرد، له بوونی حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌دا وه‌ك سه‌بقی هه‌واڵ لێی نه‌ڕوانن به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوات كه لایه‌نێك به‌رانبه‌ر به لایه‌نێكی دیكه هان بدرێت، لایه‌نێك به تۆمه‌تبار ته‌ماشا بكرێت و لایه‌نێك به لاواز و ملكه‌چ دیاری بكرێت.
وتیشی: "ده‌بێت زۆر به عه‌قڵانی بیر بكه‌ینه‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ین، چونكه ئێستا كوردستان، كوردستانی جاران نه‌ماوه هه‌رچی رووبدات كه‌س نه‌زانێت، ئێستا كوردستان به‌ڕووی دنیا كراوه‌ته‌وه، هه‌زاره‌ها رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه به‌م ئاراسته‌دا بردنه كارێكی زۆر خراپه زیان به دۆزی كورد ده‌گه‌یه‌نێت".