لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه له 16ی حوزه‌یرانی ساڵی پار به بڕیارێكی په‌رله‌مان پێكهێنرابوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ته‌واوبوونی كاره‌كانی خۆیان راگه‌یاند، به راده‌ستكردنی پڕۆژه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
د. فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه له 13 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان پێكدێت و له 16ی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو پێكهێنرابوو كاره‌كانی خۆمان ته‌واوكرد و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆمان راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، پڕۆژه‌كه به‌گشتی له 149 مادده و 12 به‌ش پێكدێت، هیوادارین له زووترین كاتتدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ببێته خاوه‌نی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی نوێ".
سۆفی وتیشی: "پڕۆژه‌كه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه كارمان له‌سه‌ر كردووه و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆی كۆده‌بووینه‌وه، توانراوه له كاری یاسادانان و چاودێری و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و سیسته‌می په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك مادده و بڕگه‌ی نوێ جێ بكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به فراكسیۆن، به‌دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی گشتی، به ئۆپۆزسیۆن و دیوانی په‌رله‌مان و كاری ناو په‌رله‌مان و نووسینگه‌كانی په‌رله‌مانیش، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی په‌رله‌ماندا په‌یڕه‌وه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن".
فرسه‌ت سۆفی، سوپاسی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و راوێژكارانی په‌رله‌مان و ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه پێشتر له‌كاری په‌رله‌مانی ئه‌زموونییان هه‌بووه و بۆ ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ یارمه‌تییان داون.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا فرسه‌ت سۆفی وتی: "بۆ ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی نوێی په‌رله‌مان سوودمان له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی 20 وڵاتی جیهان وه‌رگرتووه و سه‌ردانێكی چوار رۆژه‌یان بۆ سوید كردووه و به كرده‌یی ئه‌زموونیان له كاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌ست خستووه".
روونیشیكرده‌وه: "ئێستا پڕۆژه‌ی نوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئاماده‌یه بۆ تاووتوێكردن و پێمان وایه په‌رله‌مان ته‌كانێكی نوێ له‌كاره‌كانی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت پاش په‌سه‌ندكردنی، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش زۆر جیددین بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیك له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو بخرێته به‌رنامه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ركردنی".
ئاشكراشیكرد: نزیكه‌ی هه‌شت مادده له كۆی ئه‌و 149 مادده‌یه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا دوو بۆچوون هه‌بوون هه‌ردوكیان داناون.
وتیشی: "له په‌یڕه‌وه‌كه ئۆپۆزسیۆن پێناسه كراوه و چه‌ند مافێكی پێدراوه، چونكه ئۆپۆزسیۆن به‌شێكه له بونیادی دیموكراسی وڵات و هه‌وڵمان داوه مافی زیاتریان هه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك دارایی و نه‌زاهه‌شیان پێده‌درێت".
سه‌چاوه: aa
هــ. ر