هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئیدانه‌ی كوشتنی كورد به ده‌ستی كورد ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن پێویسته هه‌رچی بووه، رێگری بكرێت له دروستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان هێزه كوردییه‌كان.
قادر ئیلیاسی، هونه‌رمه‌ند له پۆستێكدا ده‌نووسێت: "من وه‌ك تاكێكی كورد و شاهیدێكی شه‌ڕی براكوژی رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر له‌ئێستاوه ئاكامێكی دۆڕاوی ده‌بێ بۆ كورد و سه‌ركه‌وتنێكه بۆ داگیركه‌ران و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد".
ده‌شڵێت: "به‌ر له‌وه‌ی لایه‌نێك تاوانبار بكه‌م راده‌گه‌یه‌نم، كاتێك ماڵێك ئاگر ده‌گرێت، ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه سه‌ره‌تا ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه، ئه‌مه ئه‌ركێكی هه‌نووكه‌ییه، ئه‌ركی دواتر ئه‌وه‌یه رووداوه‌كه چۆن رووی داوه، بخرێته به‌رچاو و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی بناسێنرێت و ریسوا بكرێت، تا ئیدی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ست بۆ ئه‌م چه‌كه ژه‌نگاوییه نه‌بات".
د. حسێن ده‌لۆ، مامۆستای زانكۆ له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت: "له شه‌ڕی براكوژی براوه نییه، ئه‌وه‌ی خۆی به قاره‌مان تر ده‌زانێت دۆڕاوتره، ئه‌وه‌ی خۆی به شه‌ریف تر ده‌زانێت شه‌رمه‌زار تره، ئه‌وه‌ی خۆی به براوه ده‌زانێت ریسواتره".
ده‌شڵێت: "داخ له ده‌ست په‌تای براكوژی كه بووه‌ته ده‌ردێكی كوشنده و بۆ ماوه‌یی، بۆیه با هه‌موومان نه‌فره‌ت له شه‌ڕی براكوژی بكه‌ین".
كامیل مه‌حمود، نووسه‌ر له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی (باشوور) رووده‌دات له‌نێوان په‌كه‌كه و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی نیگه‌ران كردووه و له‌خۆیدا پێشهات و رووداوێكی گه‌وره‌یه نه‌ك گه‌وره‌كراوه، ئه‌م رووداوه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ش نه‌بێت برینه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی شه‌ڕی براكوژی شاخ و چه‌ندین ساڵه‌ی شه‌ڕی كوردكوژی ناوخۆی دوای راپه‌ڕینمان ده‌كولێنێته‌وه".
ده‌شنووسێت: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی میدیای كوردی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بینیومانه و بیستوومانه دوو جۆر مامه‌ڵه‌یه، هه‌ندێكیان پێشهاتهكهیان زۆر ساده كردووه‌ته‌وه و وه‌ك رووداوێكی بچووك و بگره پاساودار تاووتوێیان كردووه، هه‌ندێكیشیان زۆر به بایه‌خه‌وه و لهسهردێڕی هه‌واڵه‌كاندا دایان ناوه و وه‌ك رووداوێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار و فاكته‌رێكی فیعلی بۆ هه‌ڵایسانه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه".