وه‌ك سایتی ئیلاف نوسیویه‌تی، ئه‌وان به به‌رد و به دان و به تۆپی سه‌رده‌می نازییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه شۆڕشگێڕانی سوریان كه جیهان چه‌كی لێ بڕیوون له‌كاتێكدا باره چه‌ك به‌سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا ده‌بارێت.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی سایتی ئیلاف له پێگه‌ی یوتیوب-ی وه‌رگرتووه، گروپی (احرار الشام)ی سوریا تۆپێكی ئه‌ڵمانی له جۆری (هاوتزر)ی 105ملم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌كارده‌هێنن كه مێژووی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و سه‌رده‌می نازییه‌كان.
تۆپه نازییه‌كه ته‌مه‌ن 80 ساڵه و له جۆری FH18ه و مه‌وداكه‌ی تا 10 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، گروپی (احرار الشام) له كۆگا سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سوریا ده‌ستی كه‌وتووه كه ئه‌ویش ساڵی 1989 به دیاری له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه وه‌ریگرتووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی شۆڕشگێڕانی سوریادایه، هه‌ر ئه‌و جۆره تۆپه نییه، به‌ڵكو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر پێنج هه‌زار تفه‌نگی جۆری STG-44 گرتووه كه مێژووی ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نازییه‌كان.
ر.ع