ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه تا نه‌وته‌كه‌ی به نرخێكی گرانتر له‌و نرخه بكڕن كه كۆمپانیای "سۆمۆ" وه‌ریده‌گرێت و ده‌یكڕێته‌وه.
كاوه محمه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به خه‌ندان وتی: "هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا، له رێی كۆمپانیای سۆمۆی عیراقییه‌وه نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده ده‌كات و رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌شی زیادی كردووه".
وتیشی: "وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵ مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی نه‌داوه"، رونیشكرده‌وه، له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان رێگه‌چاره‌ی له‌به‌رده‌مدایه بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی و رێگه‌چاره‌ی یه‌كه‌میش بریتییه په‌نابردنه بۆ دیالۆگ و پابه‌ندبوونه به بڕگه‌كانی ده‌ستوری عیراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشانه.
به‌وته‌ی كاوه محه‌مه‌د، رێگه‌چاره‌ی دووه‌م خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌دوور له كۆمپانیای سۆمۆ و به شێوه‌یه‌كی راستوخۆ نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ی به‌و كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانیانه كرد كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه تا به نرخێكی گرانتر له‌و نرخه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ وه‌ریده‌گرێت بكڕن، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و، رێگه‌چاره‌ی دیالۆگ له پێش رێگه‌چاره‌كانی تره‌وه‌یه تا هه‌رێم كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، چاره‌سه‌ر بكات.