دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی كرێكارانی كوردستاندا له ناوچه‌ی كێله‌شینی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویدا، كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و داوای كپكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگای گفتوگۆ ده‌كرێت.
د فازل جاف هونه‌رمه‌ندی شانۆكار پێیوایه هیچ پاساوێك بۆ یه‌كتر كوشت نییه و ده‌بێت په‌ند له شه‌ڕه‌كانی رابردوو وه‌ربگرین: " زۆرێك له میلله‌تان به ئه‌زموونی تاڵ و كوشنده‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا رۆیشتوون، له‌وانه روسه‌كان، یۆنانییه‌كان، فینله‌ندییه‌كان، هه‌موویان سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی و په‌شیمانی، ده‌رسی مێژوویی و په‌ندی گه‌وره‌یان له‌و كاره‌ساتانه وه‌رگرت، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش سوودی لێوه‌ربگرین".
وتیشی: "نابێت چیتر شه‌ڕی براكوژی دووباره بكه‌ینه‌وه، به‌ڕاستی بارودۆخ و ره‌وتی سیاسی و حزبی هه‌رچۆنێك بێت با ببێت، به‌ڵام هیچ پاساوێك بۆ شه‌ڕی براكوژی، شه‌ڕی یه‌كتركوژی نییه".
كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنووسه‌ری شار پرێس به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی روویدا شه‌ڕی ناوخۆ نییه و به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنه‌وه بووه و هه‌ندێك میدیا به ئامانجی سیاسی ئاوایان ناوزه‌ند كردووه. ده‌بێت میدیا له‌وه ئاگادار بێت پیشه‌ییانه و ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا، ئه‌م شه‌ڕه وه‌ك ئه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی یان په‌كه‌كه و پارتی و كۆمه‌ڵه و دیموكرات نییه، چونكه بڕیاری شه‌ڕكردنی یه‌كتریان نه‌داوه، كاتی خۆشی میدیا حزبیه‌كان شه‌ڕی ناوخۆیان گه‌رم كردووه ".
وتیشی: "پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌م لێكتێنه‌گه‌یشتنانه به‌رده‌وام بێت ته‌شه‌نه ده‌كات و شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت، گومانیش ده‌كرێت شه‌ڕه‌كه‌ی هی پارتی و په‌كه‌كه بێت نه‌ك دیموكرات له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه".
ره‌ئوف ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئێمه قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆمان بڕیوه و خه‌ڵك ئێستا ئه‌وه‌یان به‌لاوه حه‌رامكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت هێزه سیاسیه‌كانیش نیازی وایان هه‌بێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌بێت زوو ئاگادار بكرێنه‌وه و نه‌هێڵین هیچ هێزیك بیر له شه‌ڕ و چه‌ك و خوێنڕشتن بكاته‌وه به‌رانبه‌ر یه‌كتری ".
د. رێبوار كه‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له كێله‌شین روویدا كه‌م نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی خۆی ته‌ماشایی بكه‌ین و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بیگوزه‌رێنین و گه‌وره نه‌كرێت ".
وتیشی: "میدیا ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی پێ گه‌رم بكرێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانرێت دۆخه‌كه‌ی پێ سارد بكرێته‌وه و كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌ی له‌ناو دۆخه‌كه‌دان چ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌شی هه‌مووی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن".