ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سورداش له‌سه‌ر رێگای (سلێمانی- دوكان )ه و به دووری (50 كیلۆمه‌تر) له رۆژئاوای شاری سلێمانیه‌وه دووره، ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته بناری چیای گوندی جاسه‌نه‌وه و رێگای گه‌یشتن پێی تا لێواری ئه‌شكه‌وته‌كه ئاسانكاری باشی تێدا كراوه.
جاسه‌نه رابردوویه‌كی مێژوویی گرنگی هه‌یه و له قۆناغه جیاوازه‌كانی باشووری كوردستاندا چه‌ندین سه‌روه‌ری تێدا تۆماركراوه، دیارترینیان بۆ بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له 3-2-1923، هێزه‌كانی سوپای ئینگلیز به فڕۆكه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاری سلێمانی، شێخ محمود، مه‌لیكی كوردستان له به‌رگری كۆڵنادات و ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كاته په‌ناگه‌ی به‌رگریكارانه‌ی خۆی و هه‌روه‌ها چاپخانه‌یه‌كی له سلێمانیه‌وه بردوه‌ته جاسه‌نه و له 28-3-1923، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی (بانگی حه‌ق ) ی تێدا چاپ و بڵاو كردوه‌ته‌وه.
هــ. ر