| شەڕی ناوخۆ و بەرژەوەندیی دوژمنان |
ئەم بۆچوونەی بورنت رێك كراسێكە و كراوەتە بەر ئەو دۆزەی كە ئەمڕۆ كورد پێیدا تێپەڕ دەبێت، ئەگەر بێت وشیكردنەوەیەك بۆ ئەم بۆچونە بكەین دەبینین كە كورد بە درێژایی خەباتی بەردەوامە لە وەی كە پێگەی خۆی توند بكات لە مەسەلە نەتەوایەتیەكان وەك هەواڵدان بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی و و پشتیوانیكردنی سەرجەم بابەتە سیاسی و ئابووری وكۆمەڵایەتیەكانی كە پەیوەستن بە كوردەوە لە هەرپارچەیەكە دونیادا، بەڵام هەركات كورد لە گەیشتن بە لوتكە نزیك بووبێتهوه،
دەبێت وڵاتانی ئیقلیمی لەڕێگەی رووداوە یەك لە دوایەكەكانەوە بیگەیەنێتە ململانێ و پاشان قەیرانی راستەقینەی بۆ دروس بكات، وەك لەوەی بینیمان هەركات باس لە یەك پارچەیی عێراق دەكرێت و لەهەمانكاتدا سەركردایەتی كوردی بە ئاراستە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی سیخورمەی خۆی لە سیاسەتی ئیقلیمی دەدات، دەبینین رووداوی وەك تیرۆر و تەقینەنەوەكان و دروستكردنی داعش و مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و بەدوای ئەوەشدا دروستبوونی قەیرانی دارایی كە ئەمە كرۆك و ئامانجیانە دەهێننە ئاراوە.
لەكاتێكدا لە باشووری كوردستان ئەم هەموو رووداو و قەیرانە دروستكراوە دروست دەبێت، لە باكوور هەڵبژاردن دەستپێدەكات، لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیش كۆمەڵێك پشتیوانی بەهێز لە ناو ماڵی كوردانی باشوور بۆ هەدەپە دروستدەكات كە ئامانج لێی سەركەوتنی هەدەپەیە و دروستكردنی پێگەیەكی بەهێز لە ناو سیاسەتی توركیا و ئیعتباردانان بۆ مەسەلەی كوردو بەشداری لە پڕۆسەی سیاسیە توركیا.
ئا لێرەوە جارێكی كە وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت ئێران و توركیا بە دهوری دروستكردنی قەیرانی ترن، بە مەبەستی لێكترازانی ماڵی كوردی و پشتیوانی نەكردنی هێزە كوردییەكان لەم پرۆسە گرنگەدا.
سەركەوتنی هەدەپە لە توركیا دەرگای گەورەی بۆ پارتە سیاسییە كوردییەكانی وڵاتانی دەوروبەر دەكاتەوە و لە هەوڵدانی زیاتر بۆ بەشداری سیاسی وڵاتەكانیان هەنگاوی خۆیان گورج دەكەنەوە .
لە بیرمان نەچێت كە دەبێت مێدیای كوردی و كەسایەتی و رۆشنبیرەكانیش بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی و وریاییانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە ناهەموارەدا بكەن، چونكە مێژوو رەحم بە كەس ناكات.
دژایەتیكردنی دۆزی كوردی و كۆكردنەوەی كۆدەنگی لە تەشەنەكردنی دژایەتیەكە لەم ساتە وەختەدا پێمان دەڵێت كە ئاسۆی كورد بەرەو روناكی دەچێت، چونكە بێگومان هەموو دژایەتی و موئامەرەكان لەسەر كورد و كوردستان بەو مانایەدێت كە كوردستان لە ئایندەیەكی نزیكدا پایەكانی بوون بە دەوڵەتی لە جێگە پێویست ودیارەكانیدا بە هێزەوە دەچەقێنێت.
هەر لەم روانگەیەوە پێویستە تاكی كورد ئەوەی لا ئاشكرابێت كە چاندنی تۆوی رق و كینە و فیتنەیی تەنیا لە بەرژەوەندی دوژمنانی كوردە و بە پێچەوانەشەوە كورد لیی زەرەر مەند دەبێت، وەك ئاشكرایە بەردەوام كە كورد دەگاتە لوتكە دوژمن لەهەوڵی بڕینەوەی دینگە و پایەكانێتی لەڕێگەی دروستكردنی ئاشوب و شەڕی ناوخۆوە.
