آخر الأخبار

جاري التحميل ...

فەرمی، دی ماتیۆ ماڵئاوایی لە شالکە کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆبێرتۆ دی ماتیۆیی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی شالکەی ئەڵمانی لە بەیان نامەیەکدا دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی ڕاگەیاند.

ڕاهێنەرەکەی پێشووی یانەی چێلسی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2014 پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی شالکەی گرتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە لە بۆندسلیگا کە لە پلەی شەشەمدا کۆتایی پێهێنا دوای تەنها حەوت مانگ دەست بەرداری پۆستەکەی بوو.

لە بەیان نامەکەیدا دی ماتیۆ دەڵێت :"گفتوگۆکانی نێوان من و هۆرست هێڵدی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە تەنها لەسەر حەوت مانگی ڕابردوو نەبوو، بەڵکو لەسەر وەرزی داهاتوویش قسەمان کرد، من پرۆژەیەکی تایبەتم پێشکەشکردن بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی یانەکە پڕ بکەینەوە، بەڵام ئیدارە شالکە بۆ چوونێکی جیاوازی هەیە".

پاڵەوانی چامپیۆنز لیگی ساڵی 2012 لەگەڵ یانەی چێلسی وتیشی :"لەبەر ئەوە بڕیارمدا دەست بەرداری پۆستەکەم بم".

لای خۆیەوە هۆرست هێلد سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە کرد بوو کە شالکە دی ماتیۆ ناچار کردووە واز لە پۆستەکەی بێنێت و ئەو دەنگۆیانە بە نا ڕاست وەسف کرد.

التعليقات



جميع الحقوق محفوظة

بلۆگه ر بۆكورد

2016